هەڵبەستی دەروون by Dengikurdsat published on 2014-10-09T17:12:00Z Genre Shamal aba Rash Comment by kavan ghezelji گیان 2021-10-04T05:38:20Z Comment by Hawre Taha Mohammed گۆرانییەکی پڕ یادگاری تاڵ و شیرین. 2021-09-30T03:56:54Z Comment by femmy هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم! لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم: بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم! ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار، دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین... پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین! دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی، کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعری بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!.. بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!. گۆران 2014-10-11T14:25:07Z